کۆبوونەوەیەکی نێوان گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لە ریاز بە چەقبەستویی کۆتاییهاتووە، ئەندامێك سێشەممە (22 ئاب) رایگەیاند، لهكاتێكدا چارەنوسی سەرۆك بەشار ئەسەد تائێستا کۆسپە لە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ وتوێژی ئاشتی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
لیژنەی باڵای دانوستانهكان بە پشتیوانی سعودیە دووشەممە دەستیكرد بە گفتوگۆ لەگەڵ شاندی دوو بەرەی میانڕەوی تر بەناوی گروپەکانی قاهیرە و مۆسکۆ، بەهیوای گەیشتن بە سازانێك لەسەر ستراتیژیەتێکی دانوستانی هاوبەش.
دوای ئەنجامدانی حەوت گەڕی وتوێژی بەزۆری ناسەرکەوتوو، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، ستافان دیمستورا، هەوڵیداوە ئۆپۆزسیۆن یەکبخات بۆ ئەو خوله گەورەیهی دانوستان كه هیواخوازە لە تشرینی یەکەمدا ئهنجامبدرێت.
ئەندامی هاوپەیمانی نەتەوەیی، کە پێکهاتەیەکی سەرەکییه له لیژنەی باڵای دانوستانەكاندا، ئەحمەد رەمەزان، وتی: "نوێنەرانی گروپی مۆسکۆ رەتیانکردەوە دان بەهەر نوسراوێکدا بنێن کە باس لە داواکاریی خەڵکی سوریا بکات بۆ رۆیشتنی بەشار ئەسەد."
وتی: "ئاستێکی باڵای تێگەیشتن هەبوو لەنێوان لیژنەی باڵای دانوسان و گروپی قاهیرەدا"، بەڵام سێ گروپهكهی ئۆپۆزسیۆن نهیانتوانی هاودهنگی بهدهستبهێنن. كۆبوونهوهی تر دهكرێت بۆ دیاریكردنی ئهوهی چۆن بهردهوام بن.
چارەنوسی ئەسەد ماوەیەکی درێژە بۆتە کۆسپ کە لیژنەی باڵای دانوستانهكان سورە لەسەر وەدەرنانی بەڵام هەردوو بەرەکهی تر هەڵوێستێکی نەرمتر دەنوێنن.
دیمستورە هەفتەی رابردوو وتی هیوادەخوازێت بۆ وتوێژی ئاشتیی "راستەقینە" لەنێوان حکومەت و ئەو بەرە یەکگرتووەی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا کە هێشتا خەریکی دروستکردنینی.