فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار وتی هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەبەیانی پێنجشەممە (3 ئاب) پێگهیهكی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار خاپورکرد.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنهكانی ئەنبار، لیوا مەحمود فەلاحی، بە دیارونای وت هێرشە ئاسمانیەکە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە زەمینیەکانی عێراق ئەنجامدراوە، ئەو شوێنەیان تێکداوە کە "بینایەکی دوو قات بوو لە حەسوا و داعش وەك حهشارگهی چەك و تفاق بەکاریهێناوە."
وتیشی: "بە لایەنی کەمەوە 10 تیرۆریست ... لەو هێرشە ئاسمانیەدا کوژراون." ئاماژەی بهوهش کرد كه بیناکە بۆ چەکپێدان بە خۆکوژەکان بەکارهێنراوە بۆ ئەوەی هێرشبکەنەسەر قافڵەکانی هێزە عێراقیەکانی نزیکیان.