هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەی هێرشبەرە خۆکوژەکانی داعش کوژرا لە رۆژئاوای ئه‌نبار

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان چوارشەممە (25 تشرینی یەکەم) رایگەیاند هێرشە ئاسمانیەکان بۆسەر پێگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە بیابانی ئەنبار بەرپرسی هێرشبەرە خۆکوژەکانی کوشتووە لە پارێزگاکەدا.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت هێزە ئاسمانیەکانی عێراق هێرشێکی دەستپێشخەرانەیان بۆسەر پێگەکانی داعش ئەنجامدا، لەنێویاندا پێگەیەك لە باشوری بیابانی ئەنبار کە ئەحمەد عیساوی سەرکردەی فەوجی هێرشبەرە خۆکوژەکانی گروپەکەی کوشت لە ئەنبار.

وتیشی: "سەرکردەیەکی تریان، رەباح حەلبوسی، کە ئەفسەری بەناو شەریعە بوو لە پارێزگای ئەنبار و هەروەها دوو چەکداری تریش کوژراون."

رەسوڵ وتی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، چەکی جۆراوجۆر و موشەكهاوێژ لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تێکشکان کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە زەمینیەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500