هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی عێراق دەستیگرت بەسەر چەکدا لە حەشارگەیەکی خۆرئاوای بەغدا

پۆلیسی عێراقی دەستیگرت بەسەر حەشارگەیەکدا بۆ بازرگانیكردن به‌ چەك و زەخیرەی سەربازیه‌وه‌ لە باکوری خۆرئاوای بەغدای پایتەخت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا چوارشەممە (2 ئاب) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بەکارکردن لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و چاودێریی وردی باندەکانی تاوانی رێکخراو، هێزێکی لیوای 6ی پۆلیسی فیدراڵی دەستی بەسەر حەشارگەیەکدا گرت بۆ دەستاودەستکردنی چەکی سوك و مامناوەندی لە ناوچەی دونام."

بەیاننامەکە رایگەیاند كه‌ حەشارگەکە بۆ بازرگانیكردن به‌ زەخیرەی سەربازی، موشەکی کاتیۆشا، گوله‌ی ئاربیجی 7 و موشەکی دیکەش بەکارهاتبوو.

راشیگەیاند: "ئه‌و بانده‌ی به‌رپرسه‌ له‌ حەشارگەکە ده‌ستنیشانكراوه‌ و ئێستا بەدوایانه‌وه‌ین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500