هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر زیاتر لە 100 کاتیوشا و موشەکی گەورەی مەودا مام ناوەند و کورتدا لەگەڵ هەندێك موشەك کە لەناوخۆی وڵاتدا دروستکراون لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه لە بیابانی ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (4 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
فەرماندەی فەرماندەییەکە، لیوا مەحمود فەلاحی، بە دیارونای وت تەقەمەنی و تۆپ و ئامێری پەیوەندیکردنیشیان دۆزیهوە.
وتیشی: "سوپا حەشارگەیەکی ژێرزەمینیی لە بیابانی ئەنبار دۆزیەوە کە نزیکەی یەك تەن گولـلە و تەقەمەنی و حەوت پشتێنی مینڕێژکراو و 141 موشەکی تێدابوو."
هەروەها وتی: "شتەکانی ناو حەشارگەکە دەستیان بەسەرداگیراو و حەشارگەکەش تەقێندرایەوە بۆ رێگریکردن لە پاشماوەکانی داعش لە گەڕانەوە بۆی."
فەلاحی وتی حەشارگەکە "پێدەچێت کەلوپەلی بۆ پاشماوەکانی داعش دابینکردبێت بۆ ئەنجامدانی چەند ئۆپەراسیۆنێكی ئهمدواییانە".