هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێكی داعش بۆسەر باڵیۆزخانەی عێراق لە کابوڵ دووانی کوشتووە

دوو کەس كوژران لە هێرشێکدا بۆ سەر باڵیۆزخانەی عێراق لە کابوڵ کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە لەئەستۆگیرا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (1 ئاب) رایگەیاند.

خۆکوژێك دووشەممە خۆی تەقاندەوە لە دەرەوەی باڵیۆزخانەکە، کە رێیدا بە لانیکەم سێ چەکداری دیکە بچنەناو بیناکەوە و شەڕەتەقەیەکی چەند کاتژمێری بکەن.

سەرەتا بەرپرسانی ئەفغانی وتیان کەس لە هێرشەکەدا نەکوژراوە، بەڵام دواتر وەزارەتی ناوخۆ پشتڕاستیکردەوە کە دوو کەس -- ژنێك و پاسەوانێك -- مردوون و دوو پۆلیس برینداربوون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، نەجیب دانش، وتی هەموو ستافی باڵیۆزخانەکە لەنێویاندا باڵیۆزی عیراق "سه‌لامه‌ت" بوون.

پسپۆڕانی ئەمنی تێبینیان کرد بەوەی هێرشەکە هۆشدارییەك بوو بۆ بەغدا دوای ئەوەی داعشی لە موسڵ دەرکرد و وتیان رەنگە ئاماژەیەك بێت بە پەیوەندیی گەشەکردووی کردەیی نێوان گروپەکە و لایەنگرە ئەفغانییەکەی، دەوڵەتی ئیسلامی لە ویلایەتی خۆراسان.

دەوڵەتی ئیسلامی لە ویلایەتی خۆراسان بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاند لە هێرشەکەی کابوڵ، بەگوێرەی بەیاننامەیەك کە لەلایەن ئاژانسی ناوەندیی پروپاگەندەی داعشەوە، ئەعماق، بڵاوکرایەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500