کابوڵ -- سەدان مەدەنی کوژران و بریندار بوون لەو هێرشانه‌د کە تالیبان و "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ئەستۆیان گرت لەماوه‌ی چوار رۆژدا له تشرینی یەکەمدا.
هێرشەکان، بەتایبەتی ئەوانەی نوێژکەرانیان لە مزگەوتەکان بەئامانجگرت، توڕەیی و مەحکومکردنی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا لەلایەن مەلاکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و خەڵكی ئەفغانییەوە.
داعش هێرشێکی خۆکوژی ناو مزگەوتی ئیمام زەمانی لە ئەستۆگرت لە کابوڵ کە 56 نوێژکەری شیعەی کوشت و چەندین کەسی دیکەی بریندارکرد لەکاتی نوێژی هەینیدا ئێوارەی 20 تشرینی یەکەم. ژنان و منداڵان لە ناو قوربانیەکاندا بوون.
هێرشێکی دیکەی تیرۆریستی هەمان رۆژ لە مزگەوتێکی سوننەی هەرێمی دۆلانیای پارێزگای غور روویدا و لانیکەم 10 ئەفغانیی کوشت.
چەند رۆژێك پێشتر، 17 تشرینی یەکەم، تالیبان هێرشی كردەسەر بارەگایەکی پۆلیس لە پارێزگای پاکتیا و 41 ئەفغانی کوشت -- 21 ئەفسەری پۆلیس و 20 مەدەنی. هێرشێکی دیکەی تالیبان هەمان رۆژ نزیك بارەگایەکی پۆلیس لە پارێزگای غازنی 25 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 5 مەدەنی کوشت.
نیگەرانی ده‌رباره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیەکان
وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە ئەفغانستان، بیلال سدیقی، وتی: "ئێمە بە توندترین شێوە هێرشەکەی تالیبان لە پارێزگای پاکتیا و هێرشە خۆکوژیەکەی مزگەوتی ئیمام زەمانی کابوڵ و هێرشی سەر مزگەوتی هەرێمی دۆلانیا لە پارێزگای غور شەرمەزار دەکەین."
سدیقی بە سەلام تایمزی وت: "ئێمە زۆر نیگەرانین لەسەر به‌رزبوونه‌وه‌ی ژمارەی قوربانیە مەدەنیەکانی ئەم [هێرشانە]."
وتی: "بەئامانجگرتنی مزگەوتەکان و مەدەنیەکان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە کارێکی نایاساییە و دژی پرەنسیبەکانی ئیسلام و یاسا نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤە. ئەمانە وەك پێشێلکاری قێزەونی مافەکانی مرۆڤ لێکدەدرێنەوە و تاوانن دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگن."
سدیقی وتی: "ئێمە داوا دەکەین لە حکومەت بکوژی مەدەنیەکان سزابدات."
سەرۆکی نێرده‌ری هاوکاری نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەفغانستان تادامیچی یامامۆتۆ لە بەیاننامەیەکدا 21 تشرینی یەکەم وتی:"ئەم هێرشە توندوتیژ و بێبنەمایانە دژی خەڵك لە کاتی نوێژکردندا تاوانكاریین."
به‌گوێره‌ی بەیاننامەکە لە نۆ مانگی یەکەمی 2017 دا هێرشەکان بۆ سەر موسوڵمانی شیعە لەکاتی چونیاندا بۆ مزگەوت یان بۆنە ئایینیەکان 278 قوربانی مەدەنییان لێکەوتۆتەوە -- 84 کوژراو و 194 بریندار.
یامامۆتۆ وتی: "ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە هێرشەکان دەبێت بخرێنە بەردەم دادگا."
بەئامانجگرتنی مەدەنیەکان
لە مزگەوتی ئیمام زەمان، هێرشبەرەکان بەمەبەست مەدەنیەکانیان بەئامانجگرت، بەگوێره‌ی شایه‌تحاڵه‌كان.
عەلی، یەکێك لە شایه‌تحاڵه‌كانی هێرشەکە و دانیشتووی ناوچەکە، وتی:" من دەستنوێژم دەگرت لە حەوزی مزگەوتەکە کاتێك خۆکوژەکە خۆی تەقاندەوە لەناو نوێژکەراندا."
عه‌لی بە سەلام تایمزی وت: "پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە، هێرشبەرە خۆکوژەکە دوو رومانەی هەڵدایەناو ژنەکانه‌وه كه لە بەشەکەی تری مزگەوتەکە نوێژیاندەکرد. لە ده‌رەنجامدا ژمارەیەك ژن و منداڵ لەناو کوژراو و بریندارەکاندا بوون."
قوربانیە مەدەنیەکان لە هێرشەکەی تالیباندا بۆسەر بارەگای پۆلیسی پاکتیا چاوەڕێی وەرگرتنەوەی کارتی ناسنامەی نیشتمانی و پاسپۆرتەکانیان دەکرد، بەگوێرەی نەواب مەنگەل، ئەندامی پەرلەمان و نوێنەری پاکتیا.
ناوبراو بە سەلام تایمزی وت: "یەکێك لە قوربانیەکان کوڕێکی گەنج بوو کە ده‌یویست پاسپۆرت ده‌ربهێنێت دایكی تا بنێرێت بۆ حەج."
موحیبوڵڵا، دانیشتووی پارێزگای پاکتیا، بە سەلام تایمزی وت: "براکەم چووبوو بۆ ئەوەی کارتی ناسنامە بۆ دوو کوڕەکەی وەربگرێت تا بتوانێت ناویان تۆماربکات لە قوتابخانە ساڵی داهاتوو، بەڵام لە تەقینەوەکەدا شەهیدبوو."
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، نەجیب دانش، بە سەلام تایمزی وت: "گروپە تیرۆریستیەکان دەسەڵاتیان نیە راستەوخۆ رووبه‌ڕووی هێزە ئەمنیەکان ببنەوە، بۆیە روودەکەنە هێرشی خۆکوژی و بەئامانجگرتنی مەدەنیەکان لەبری ئەو شکستە سەختانەی لە گۆڕەپانی شەڕ توشیانبووە."
دوژمنانی ئیسلام
جێگری وەزیری حەج و کاروباری ئایینی، عەبدولحەق عابید، بە سەلام تایمزی وت: "وڵاتانی بیانی، بە هاوکاری لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەکاندا، هەوڵدەدەن دووبه‌ره‌كی دروستبکەن لەناو گروپە مەزهەبی و نەتەوەییەکانی ئەفغانستان بەڵام هەرگیز سەرناکەون لەو ئەجێندا نا ئیسلامییەدا."
قەیامودین کەشاف، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی زانایان بە سەلام تایمزی وت: "هێرشبردنەسەر مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان و کوشتنی نوێژکەران نائیسلامییە، نامرۆڤانه‌یە و کارێکی نائایینیە و هیچ پاساوێکی نیە. هێرشبردنە سەر په‌رستگا و خواپه‌رستان هیچ جێگایەکی نیە لە هیچ ئایین و مەزهەبێکدا."
سەید جەواد، 33 ساڵ، کە دانیشتووی کابوڵە، بە سەلام تایمزی وت: "تالیبان و داعش هیچ بڕوایەکی راستیان بە ئیسلام و مرۆڤایەتی نیە. کوشتنی مەدەنیەکان و بێتاوانان دژی بنه‌ماکانی ئیسلام و به‌ها مرۆڤایەتیه‌كانە."
مەولەوی محەمەد سابیر، ئیمامی مزگەوتی چەهار یار موقیم لە پارێزگای غور، بە سەلام تایمزی وت: "مزگەوتەکان ماڵی خودان و شوێنی نوێژکردنن، بە هێرشبردنە سەر ئەم شوێنە پیرۆزانە، تالیبان و داعش دەیسەلمێنن کە هیچ باوەڕیان بە ئیسلام نیە."
وتی: "ئەوان دوژمنی ئیسلام و ئەفغانستانن."
سه‌یره كه باوه‌ڕی چه‌وتی یه‌هۆڤا له دیمه‌نی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و ئاژاوانه وونببێت كه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی بێ‌تاوان ئه‌نجامیده‌ده‌ن. ورده‌كارییه‌كانی باوه‌ڕه‌كه‌یان كه شائول، ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌هۆڤای هێناوه‌ته‌كایه‌وه، ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌موو پیاوان و ژنان و پیران و منداڵان بكوژیت و كه‌شتیه‌كان و مانگاكان ئاگرتێبه‌ربده‌یت. ئه‌مه باوه‌ڕه‌كه‌یانه كه به‌كاریانهێنا وه‌ك كه‌لتوورێك و هه‌ڵسوكه‌وتێك دژی ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی زاراوه ته‌لمودیه‌كانیان وه‌ك ئاژه‌ڵ و كۆیله له‌قه‌ڵه‌میانده‌ده‌ن. هه‌ربۆیه‌ش گاڵته‌جاڕییان پێده‌كه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر پیرۆزییه‌كانیان و كۆمه‌ڵگوژی و كوشتار ئه‌نجامده‌ده‌ن دژی خه‌ڵكه‌كه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عێراقیه‌كان دژی ئه‌وان گرتیانه‌به‌ر بۆ ئه‌وه بوو كه رێیانپێبگرن و بیانكه‌نه كۆیله. له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زاینه‌وه تا ئێستا ئه‌وانه پیلانیان گێڕاوه دژی نه‌وه‌كانی ئاشوری و بابلی و كه‌نعانییه‌كان و جه‌نگ دێننه‌كایه‌وه، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامده‌ده‌ن، گه‌نده‌ڵی و په‌تا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، وشكه‌ساڵی و هه‌موو كرده‌یه‌كی تری قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌نێویاندا ساخته‌كردنی مێژوو، شێواندنی راستیه‌كان، كڕینی ویژدان و لاوازكردنی باوه‌ڕ به ئایدیاكانی ئایینه ئاسمانیه‌كان، بێگوێدانه په‌یامبه‌ران (سڵاوی خودا له هه‌موویان!). هه‌ژاری و بازرگانیكردن به سێكسه‌وه به‌كارده‌هێنن و به‌هاكان له‌ناوده‌به‌ن وه‌ك ئامرازێك بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئامانجه شه‌ڕانگێزه‌كانیان له‌سه‌ر حسابی میلله‌تان و نه‌ته‌وه شارستانیخوازه‌كان به‌و هه‌ستكردن به نزمییه‌ی خۆیان و ئه‌و زینایه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن و ئه‌و شێواندنه‌ی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان و ئه‌و شێوه جیاوازانه‌ی به‌دكار
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت