هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق 3 تەن تەقەمەنی لە موسڵ لەناودەبات

ئەو تیمە عێراقیانەی شەنوکەوی پاشماوەکانی شەڕی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەکەن تا ئێستا سێ تەن تەقەمەنی، جبەخانەی سەربازی و موشەکیان لەناوبردووە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێنجشەممە (27 تەمموز) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق بەتەواوی پێنج گەڕەکیان پاککردۆتەوە و بە دەیان ماڵ و دوکان و بینای بە بۆمب تەنراو و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویان پوچەڵکردۆتەوە."

وتی مینه‌ زەمینی و بۆمبه‌ دەستکرده‌كانیشیان لە شەقامەکان دوورخستۆته‌وه‌ و بۆمبەکانی كڵێسای مێژوویی نەمردویان پوچەڵکردۆتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێك بگەیەنن.

رەسوڵ وتی: "تەنیا لەم هەفتەیەدا نزیکەی سێ تەن لە تەقەمەنی لەو گەڕەکانەدا لەناوبراون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500