هێزەکانی عێراق چەند خانوویەکی حەوانەوە و ئهمباری چەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دۆزیەوە لە چەند هەڵمەتێکدا کە گەڕەکی لەتیفیەی لە باشوری بەغدا کردە ئامانج، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا سێشەممە (25 تەمموز) رایگەیاند.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق چەند خانوویەکی حهوانەوەی داعشیان دۆزیوەتەوە و پێنج خانووی بۆمبڕێژکراویان پوچەڵکردۆتەوە و دەستیانگرتووە بەسەر چەك و تەقەمەنیی جۆراوجۆردا لە ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە لەتیفیە."
بەیاننامەکە راشیگەیاند كه دەستیانگرت بەسەر بەلەمێکدا کە تەقەمەنی و چەند موشهكێكی دهستكردی خۆماڵیی داعشی تێدابوو، ژمارەیەك بۆمبی دەستكریشیان تەقاندهوه.