هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق چەکدارانی داعش بە ئامانج دەگرن کە لە تونێلەکانی موسڵ خۆیان شاردۆتەوە

سوپای عێراق بەدوای ئەو توندڕەوانەدا دەگەڕێت کە لە موسڵی کۆندا خۆیان شاردۆتەوە دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو جاڕی ئازادبوونی شارەکە درا لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا سێشەممە (18 تەمموز) وتی چەندین ئەندامی داعش کە لە تونێلەکانی موسڵی کۆندا خۆیان شاردبۆوە کوژران.

یارەڵڵا بە دیارونای وت: "لەکاتی گەڕان بەناوچەکانی شەهوانی و قالیاتدا، هێزەکانی عێراق گروپێکی بچوکی چەکداری داعشیان دۆزییەوە کە خۆیان لە تونێل و بێشە ژێرزەمینییەکاندا شاردبۆوە."

وتی چەکدارەکان لە پێکداداندا لەگەڵ هێزەکانی عێراقدا کوژران.

وتیشی: "ئۆپەرایسۆنی شەنوکەوکردن و پشكنین و بنەبڕکردنی پاشماوەکانی داعش بەشێكن لە پلانێکی 100 رۆژە بۆ گەڕاندنەوەی خەڵکە ئاوارەکە بۆ ماڵەکانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500