هێزەکانی عێراق وتیان سێشەممە (20 حوزەیران) شەڕێکی سەختیان لەگەڵ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کرد و مەدەنییە هەڵاتووەکانیان رزگارکرد، لهكاتێكدا بەردەوامییان دهدا بە هەڵمەتەکەیان لە موسڵی کۆندا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
فەرماندەیهكی باڵا لە دەزگای دژە-تیرۆر، فەریق عەبدولغەنی ئەسەدی، وتی شەڕەکە بەردەوامبوو وەك پێشبینیکرابوو بەڵام پێشرەوییەکان خاوبوون.
ئەسەدی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "شتەکان باشن و شەڕەکە بەگوێرەی پلان بهڕێوهدەڕوات."
"زۆر بەربەستمان لەبەردەمە -- سروشتی خاکەکە، سروشتی بیناکان، رێگاکان و دانیشتوانی مەدەنی -- هەموو ئەمانە کارەکەمان خاودەکەنەوە."
وتی مەدەنییەکان لە موسڵی کۆن هەڵدەهاتن و 400 کەسیان دووشەممە گهیشتنه نزیك پێگەکانی هێزەکانی عێراق.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند سەرەڕای هێواشیی پێشڕەوی، سێشەممە هێزەکانی عێراق ناوچەی نوێیان لە خۆرئاوای موسڵ ئازادکرد.
فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە بەیاننامەیەکدا وتی: "فیرقەی 9ی زرێپۆش بەشی باشوری گەڕەکی شیفای ئازاکردووە و قەڵای باشتابی گرتۆتەوە، کە زیندانێکی نەوجەوانانە، ههروهها مەزاری یەحیا قاسمیش."
وتیشی: "یەکەکانمان بینای بەڕێوبەرێتی تەندروستی نەینەوا و کەنیسەی ماریا و پردی پێنجەمیشیان گرتۆتەوە."