هه‌واڵه‌كانی عێراق

26,000 عێراقی لە شەری رۆژئاوای موسڵ هەلدێن لە 10 رۆژدا

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، جاسم محەمەد جاف، لە راگەیەندراوێکدا وتی کە لانیکەم 26,000 کەس هەڵهاتون لە 10 رۆژدا لەوکاتەوەی هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بە پێشڕەوی بۆ گرتنەوەی رۆژئاوای موسڵ.

ژمارەکە تەنیا بەشێکی بچوکە لەو 750,000 کەسەی رۆژئاوای موسڵ کە پێدەچێت هێشتا لەژێر دەسەڵاتی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا بن، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لەم چەند رۆژ و هەفتەی داهاتودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند کە هێزەکانی دژە تیرۆر دەشتەکانی مەعمونیان گرتۆتەوە، کە فەریق روکن عەبدولغەنی ئەسەدی بە "گرنگی زانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گەڕەکەکانی دەوروبەر."

هاوکات هێزە سەربازیەکانی عێراق هاوکاری مرۆییان پێشکەشکردووە بۆ ئەو دانیشتوانەی لە ناوچەکانی رۆژئاوای موسڵ ماونەتەوە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا گیراونەتەوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا، بە دیارونای وت: "چەندین تەن لە هاوکاری پزیشکی و مرۆییمان پێشکەسی دانیشتوانی ئەو ناوچانە کردووە."

وتیشی کە دانیشتوانیش هەروەها هاوکاری هێزەکانی عێراقیان کردووە بە پێدانی زانیاری لەسەر شەڕکەرانی داعش."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500