پێنج ئێزدی کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە رفێندرابوون ئازادکراون، حکومەتی هەرێمی کوردستان چوارشەممە (21 حوزەیران) رایگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا ئۆفیسی هەرێم بۆ کاروباری ئێزدییە رفێندراوەکان رایگەیاند: "هێزەکانی عێراق پێنج ئێزدیی رفێندراویان ئازادکردووە -- سێ کچ و دوو منداڵ -- وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی رزگارکردنەوەی موسڵ."
بەیاننامەکە رایگەیاند ئەوان گوازراونەتەوە بۆ سەنتەرێکی پزیشکی تا چارەسەریان بەدەستبگات.
راشیگەیاند كه دوو منداڵەکە و دووان لە كچەکان خەڵکی گوندی کۆجۆی دهۆکن، لەکاتێکدا کچی سێێەم خەڵکی گوندێکی دیکەیە لە باشوری خۆرئاوای دهۆك.
ههروهها بەیاننامەکە رایگەیاند: "ژمارەی ئەو ئێزدییانەی تائێستا ئازادکراون گەیشتۆتە 3,036."