بەرپرسی بەشی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنبار، محەمەد رەشید، لە راگەیاندراوێکدا وتی کە زیاتر لە 35,000 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ رەمادی.
رەشید رایگەیاند کە 22,000 خێزانی تریش گەڕاونەتەوە فەللوجە؛ 8,000 بۆ خالیدیە؛ 7,000 بۆ هیت؛ 6,000 بۆ کەرەمە؛ 2,000 بۆ حەدیسە و 1,000 خێزانیش بۆ روتبە.
هەروەها وتی: "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانەی ماون لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی حکومەت بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ئەو شارانەی لە دەست داعش ئازادکراون."