هه‌واڵه‌كانی عێراق

شەڕی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەندامانی داعش له‌ ره‌ققه‌ گەرمتردەبێت

پێکدادان لە رەققە بەردەوامبوو سێشەممە (13 حوزەیران) لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و توندڕەوانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا کە هەوڵدەدەن بەرپەرچی پێشڕەویی شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بدەنەوە بەرەو دیوارەکانی شاری کۆن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هاوپەیمانێتیی شەڕکەرانی کورد و عەرەب هەفتەیەك لەمەوبەر چوونە ناو رەققەوه‌ دوای چەند مانگێك لە شەڕکردن بۆ گەمارۆدانی باکوری شارەکە.

لەوکاتەوە گەڕەکێکیان گرتووە لە رۆژئاوای رەققە و یەکێکی تریش لە رۆژهەڵات کە ئێستا شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر گەڕەکی سەناعەدا کە دەچێتەوە سەر شاره‌ کۆنه‌كه‌.

وتەبێژی هەڵمەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ رەققە، جیهان شێخ ئەحمەد، وتی داعش بەرگرییەکی سەخت دەکات.

وتیشی: "شەڕێکی سەخت دژی داعش ئەنجامدەدرێت کە بە چڕی مین و نیشانگر بەکاردەهێنێت و هەندێكجاریش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو."

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ هەواڵی هێرشێكی قورسی داعشی بڵاوکردەوە دژی شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکەدا.

روانگەکە رایگەیاند: "گەڕەکەکە هێشتا بەتەواوی ئازادنەکراوە بەهۆی هێرشی یەک لەدوای یەکی جیهادیەکانەوە."

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی گرتنی سەناعە دەبێتە "گرنگترین پێشڕەویی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەڕی رەققەدا، چونکە دەیانباتە ناوەڕاستی شارەکەوە."

وتیشی: "شەڕی سەرەکیی رەققە لە ناوەڕاستی شارەکەدا روودەدات."

هەروەها وتی ژمارەیەکی گەورەی شەڕکەرانی داعش خۆیان حەشارداوە لە شاره‌ کۆنه‌كه‌دا کە پێدەچێت گروپەکە تونێلی لێدابێت بۆ ئاسانکاری بەرگریکردنیان لە ناوچەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500