هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش رێسای پۆشاك دەسەپێنێ لە رەقەی سوریا

"دەوڵەتی ئسیلامی لە عێراق و شام" (داعش) رێسای پۆشاكی "شێوازی ئەفغانی" بەسەر پیاواندا سەپاندووە لە رەققەی پێگەی بەهێزی خۆی لە سوریا بۆ یارمەتیدانی شەڕکەرانی تا لەگەڵ خەڵکی مەدەنی تێکەڵ ببن، ئاژانسی فرانس پرێس دوشەممە (6 ئازار) رایگەیاند.

ئەبو محەمەدی چالاکوانی رێکخراوی "رەقە لە سێدارە دەدرێت بەبێدەنگی" وتی کە زیاتر لە دوو هەفتەیە داعش داوا لە پیاوان دەکات جلی "شێوازی ئەفغانی" بپۆشن کە لەلایەن شەڕکەرانیەوە بەکاردێت.

ئەبو محەمەد وتی: "هەرکەسێك پەیڕەوی ئەم یاسایە نەکات روبەڕوی زیندان و پێبژاردن دەبێتەوە."

ئەو رێسایە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە هاوپەیمانێتیەکی ئۆپۆزسیۆنی عەرەب و کوردە، نزیکدەبنەوە لە شاری رەققە بە پاڵپشتی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان.

ئەبو محەمەد وتی کە رێنماییەکە هەوڵێکە بۆ تەگەرە دروستکردن بۆ فڕۆکە جەنگیەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ جیاوازیکردن لەنێوان مەدەنی و شەڕکەرانی داعشدا.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤیش رێنما نوێکەی بڵاوکردەوە لە رەققە.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی رێساکە بۆ ئەوە سەپێنراوە تا "زانیاری بەخشەکان" کە هاوکاری هاوپەیمانان دەکەن نەتوانن جیاوازی بکەن لەنێوان مەدەنی و شەڕکەرانی داعشدا.

ئەبو محەمەد باسی "باری نائاسایی دەوڵەتی" کرد لە رەققە، لەگەڵ دانانی خاڵی پشکنینی نوێ.

روانگەکە رایگەیاند کە هەردووك مەدەنی و خێزانی داعشەکان هەوڵدەدەن کە بەرەو پارێزگای رەققە رابکەن لە حەلەبی دراوسێوە کە داعش لەوێ لەژێر هێرشدایە.

روانگەکە وتی: "هەزاران خێزان لەم رۆژانەی دواییدا هەوڵیانداوە بگەنە سنوری ئیدارەی پارێزگای رەققە لەگەڵ 120 خێزانی شەڕکەران و فەرماندەکانی داعش."

بەگوێرەی روانگەکە هێزەکانی سوریای دیموکرات رێگەیەکی سەرەکی کۆمەکیان بڕی لە نێوان رەققە و ناوچەی ژێردەستی داعش لە پارێزگای دێرە زور لەبەری رۆژهەڵات و ئێستا هەشت کیلۆمەتر لە رەققە دورن لە باکوری رۆژهەڵاتەوە.

روانگەکە رایگەیاند کە داعش رێگەی لە مەدەنیەکان گرتووە لە چونەناو پارێزگاکە "بەڵام خێزانی شەڕکەران" بەڵگەیەکیان پێدراوە و رێگەیان پێدەدات "بەبەلەم بچنە ناو رەققە، بەهۆی نەگونجانی بەکارهێنانی رێگەی زەمینی لەئێستادا چونکە پردەکانی سەر فوڕات تێکشکێنراون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500