2017-06-09

پۆلیسی بەسرە ده‌دات بەسەر گروپە چەکدارەکاندا

کەمپینێکی هاوبەشی سوپای عێراق و دەزگا ئەمنیەکان دەستیپێکردووە لە شاری بەسرە بۆ هەڵکوتانە سەر گروپە چەکدار و باندە تاوانکارەکان، پۆلیسی بەسرە هەینی (9 حوزەیران) رایگەیاند.

ئەو کەمپینە ئەو باندانە دەکاتە ئامانج کە لە رفاندن، كه‌ تێوەگلاون له‌ هەڕەشەکاری و دزی و بازرگانی به‌ مادە هۆشبەره‌كانه‌وه‌.

عەقید مالیك فەتلاوی لە فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە وتی: "لە یەکەمین کاتژمێرەکانی کەمپینەکەدا هێزە هاوبەشەکان سەرکەوتوبوون لە ئازادکردنی منداڵێك و دەستگیرکردنی دوو رفێنەردا لە تاویسە، باشوری بەسرە."

وتیشی: "شەش ئەندامی گروپێکی چەکداریی دیکە دەستگیرکراون، لەگەڵ چەك و مادەی هۆشبەر و پارەی ساختە کە دەستیان بەسەرداگیراوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha