هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش 19 مەدەنیی لە خۆرهەڵاتی سوریا 'ده‌كوژێت'

ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) 19 مەدەنییان كوشت، لەنێویاندا دوو منداڵ، لە گوندێکی خۆرهەڵاتی سوریا، روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ شەممە (20 ئایار) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "چەکدارانی داعش ئێوارەی هەینی چوونە ناو گوندی جەزرات بوشماسەوە و 19 مەدەنییان كوشت، لەنێویاندا دوو ژن و دوو منداڵ، بە فیشەك گرتنه‌ سەریان پێش ئەوەی لاشەکانیان گڕتێبەربدەن."

وتیشی: "هەندێك کۆکرانەوە لەسەر شەقامەکان پێش ئەوەی بکوژرێن و ئەوانیدیکە لە ماڵەوە لەسێدارەدران." هه‌روه‌ها وتی چەکدارانی داعش سێ ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان رفاند پێش ئەوەی لە گوندەکە بکشێنەوە.

جەزرات بوشماس گوندێکە لە پارێزگای دێرەزوور، کە زۆربەی له‌ژێرده‌ستی داعشەدایه‌.

ئەو گوندە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە گیرا کاتێك چەکدارانی هاوپەیمانێتییەکە بۆ یەکەمجار لە سەرەتای ئەمساڵدا چوونە ناوچەکەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500