ژمارەیەکی کەمتر خەڵکی مەدەنی لە ئایاردا کوژراون بەبەراورد بەهەر مانگێكی تر لە شەڕی حەوت ساڵەی سوریادا کە كهمتر له 250 مەدەنی لەسەرانسەری وڵاتەکەدا کوژران، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (1 حوزەیران) رایگەیاند.
بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ، 244 مەدەنی مانگی رابردوو کوژراون، لەنێویاندا 58 منداڵ و 33 ژن.
روانگەکە رایگەیاند: "ئەمە نزمترین رێژەی كوژرانی مەدەنییان بوو لەدەستپێکی شۆڕشی سوریاوە."
بهرهكانی شەڕ ئارامتربوون لە ئایاردا کە رژێم تەرکیزیکردبووە سەر وەدەرنانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ناوچەیەکی باشوری دیمەشق.
بەڵام روانگەکە رایگەیاند كه هێشتا بۆردومانهكانی رژێم هۆكاری بەرزترین رێژەی زیانی گیانی بوون کە تۆپباران و هێرشی ئاسمانیی رژێم 77 کەسیان كوشت لە ئایاردا، لهوانه 19 کەسیان بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە كوژران لەلایەن روسیای هاوپەیمانی رژێمەوە.