هێزە ئەمنیەکان لە ئەنبار هەوڵێکیان پوچەڵکردەوە لەلایەن پێنج خۆکوژهوه بۆ تەقاندنەوەی بۆمب لە شاری حەدیسە سێشەممە (16 ئایار)، بەرپرسێکی باڵا بە دیارونای وت.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا محەمەد فەلاحی، وتی: "پێنج خۆکژی عێراقی توانییان دزەبکەنە نێو گەڕەکی تین لە حەدیسە شەوی دووشەممە، بەڵام دانیشتوان هێزە ئەمنیەکانیان لێ ئاگادارکردنەوە."
فەلاحی وتی هێزە ئەمنیەکان دەورەیاندان و پێکدادان رویدا بۆ زیاتر لە کاتژمێرێك دوایئەوەی سەنگەریانگرت لەناو بیناکهدا.
وتیشی: "سێ لە خۆکوژە بۆمبڕێژکراوەکان کوژران، لەکاتێکدا دوانەکەی تر خۆیان تەقاندەوە لەناو بیناکەدا بەبێ هیچ زیانگەیاندنێك."
ههروهها وتی: "هێزە ئەمنیهكان و سوپا جێگیرکراون بۆ پاککردنەوەی چەند ناوچەیەکی گومانلێکراو وەك وریاییەك له بوونی خۆکوژی تر کە لەوانەیە دزەیانکردبێتە ناو ئەنبار لە بیابانی رۆژئاواوە."