سوپای عێراق هەوڵێکی دزەکردنی لەلایەن ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه پوچهڵكردهوه لەسەر سنووری سوریا و دووان له چهكدارهكانیشیان کوشت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار هەینی (13 تەمموز) رایگەیاند.
فەرماندە لیوا مەحمود فەلاحی بە دیارونای وت: "هێزەکانی سوپا لەگەڵ پێنج چەکدار پێكیاندا دا کە هەوڵیاندەدا لە سنووری سوریاوە بپەڕنەوە و چەکی ئاڕ پی جی و مامناوەندییان پێبوو."
وتیشی: "چەکداران رەتیانکردەوە خۆیان بەدەستەوەبدەن و دوایئەوە هاتنەناو خاکی عێراقهوه و تەقەیان لە هێزە ئەمنیەکان کرد و وایان لە سوپا کرد وەڵامبداتەوە و دووانیان لێ بکوژێت و سیانەکەی تریش دەستگیربکات."
هەروەها وتی لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ ناسینەوەی چەکداران و بەدەستهێنانی هەر سەرەداوێك کە ببێتههۆی دۆزینەوەی شانەی تری داعش.