هه‌واڵه‌كانی عێراق

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: سوریا جەنگێکی 'نەبراوەیە'

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، چوارشەممە (10 ئایار) ناكۆكییه‌كانی سوریای وەك "نەبراوە" ناوزەدکرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

گوتێرێس لە یەکەم گوتاریدا لە بەریتانیا لەوکاتەوەی پۆستە نوێکەی وەرگرتووە، وتی: "ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ تێبگەین کە ئەمە جەنگێکە هیچ کەسێك نایباتەوە و ئەمە شەڕێکە دەبێتە مەترسی بۆ هەمووومان" بەهۆی بەرزبوونەوەی نائارامیی هەرێمایەتی و تێرۆریزمی نێودەوڵەتییەوە.

وتیشی: "تەنها کاتێك ئاشتی لە سوریا دێته‌كایه‌وه‌ یان لەهەر ناكۆكییه‌كی تردا کە له‌به‌رچاوماندا رووده‌دات، کاتێك لایەنەکانی کێشەکە تێبگەن کە ناتوانن براوەبن." هه‌روه‌ها ئاماژەشیدا بە گرژیەکانی یەمەن و لیبیا و باشوری سودان.

لەکاتی پرسیارلێکردنیدا سەبارەت بە بێتوانایی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ جەنگەکان، گوتێرێس ددانی بەوەدا نا کە "ئیفلیجی" لە دیپلۆماسیەتی نێودەوڵەتیدا هەیە.

وتی: "ئەمرۆ ئەنجومەنی ئاسایش تەنها دەتوانێت بەتەواوی قەیرانێك تاووتوێبکات کاتێك وڵاتانی ناوچەکە یەکگرتووبن." هه‌روه‌ها رەخنەشیگرت لە بەکارهێنانی ڤیتۆ بۆ راگرتنی پڕۆژە بڕیارەکان بەئامانجی کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500