سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سێشەممە (28 ئازار) داوای لە سەرکردە عەرەبەکان کرد کە جیاوازییەکانیان بخەنەلاوە بۆ روبەڕوبوونەوەی شەڕی شەش-ساڵەی سوریا، لەکاتی گەشتێکیدا بەناو کەمپێکی ئاوارەکانی سوریا لە ئەردەن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
گوتێرێس وتی: "یەکێتی عەرەب زۆر رەگەزێکی گرنگە بۆ رێگەدان بە سەقامگیریی لە ناوچەکە و بۆ ... ئەوەی ئاوارەکانی سوریا دووبارە داهاتوویەك ببیننەوە کە شیاوی هیواکانیان بێت."
لە میانەی وتەیەکدا لە کۆبوونەووەیەکی ئێوارەی لوتکەی جامیعەی عەرەبیدا، سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: "کاتێك وڵاتانی عەرەبی دابەشن، رێگە بە خەڵکی دیکە دەدات کە دەستوەربدەنە دۆخەکە و بیقۆزنەوە، ناسەقامگیریی دروستبکەن، شەڕ بنێنەوە و ئاسانکاریی بۆ مانەوەی گروپە تیرۆرستییەکان بکەن."
گوتێرێس ئەو ژن و کچانەی بینی کە لە کەمپی زەعتەری دەژین، کە شوێنی نزیکەی 80,000 ئاوارەی سورییە.