هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپەراسیۆنی نوێ دەستپێدەکات لە میسان بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی چەك

سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی نوێی ئەنجامدا لە پارێزگای باشوریی میسان بەئامانجی سنوردارکردنی هەڵگرتنی چەك بۆ دەوڵەت، فەرماندەی سوپای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رافیدەین، لیوا عەلی مەخسوسی، چوارشەممە (3 ئایار) رایگەیاند.

مەخسوسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرکردەکانی باڵای ئاسایشی عێراق وتی: "ئۆپەراسیۆنی بازی شێر ئامانجی پشتگیریکردن و دامەزراندنی یاسا و رێکخستنە، بۆ تێکشکاندنی یاخیبووان و کەسی داواکراو، بازرگانانی چەك و مادەی هۆشبەر،هێنانیان بۆ بەردەم دادگا، کۆکردنەوەی چەك لە هاوڵاتیان و هەوڵدان بۆ کۆتایهێنان بە کێشەی نێوان هۆزەکان."

وتیشی: "داوا لە دانیشتوانی میسان دەکەم پشتگیری هێزە ئەمنیەکان بکەن و یارمەتییان بدەن لە بەرقەرارکردنی یاسا و سەقامگیریدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

خوا بتپارێزێت ئەی سەرکردەی گەورە! مشتی ئاسنین لە گروپە تیرۆریستیەکان بدە کە هیچ ئامانجێکیان نیە جگە لە زیانگەیاندن بە عێراق. هەندێك خێڵ هەن کە بەپێی راپۆرتەکان یاسایان پێشێلکردووە. پێویستە کاری لەپێشینەت لابردنی ئەوان بێت؛ ئەوان بازرگانی مادەی هۆشبەر و چەکن، دەڵاڵی خانووبەرەن و ساختەکار و بازرگانن کە بەرتیل وەردەگرن. ئەوانە چەتەن و دەستیانگرتووە بەسەر خاڵە سنوریەکاندا و [شتی بێمانای] کۆمپانیا چینیه‌كانن لە حەلفایە. نەرم مەبە لە راستی و پێویستە جێپەنجەت دیاربێت لە میسان تا لە مێژوودا تۆماربکرێت. سڵاوی زۆرت لێبێت چونکە تۆ هیوامانی.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌