هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەڕێوبەری بانکێکی عێراقی سزادرا به‌ 10 ساڵ زیندانی لەسەر گەندەڵی

دادگایه‌كی تاوانی عێراق لە پارێزگای میسان، سێشەممە (10 تەمموز) سزای 10 ساڵ زیندانی سه‌پاند بەسەر بەڕێوبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵیدا لەسەر گەندەڵی، سەرچاوەیەکی دادوەری رایگەیاند.

وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەریی باڵا، دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "دادگای تاوانی میسان کە تایبەتمەندە لە کەیسه‌كانی دەستپاکیدا، سزای 10 ساڵ زیندانی سه‌پاند بەسەر بەڕێوبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵی و هاوکارەکەیدا لە میسان لەسەر گەندەڵی و ساختەکاری."

وتیشی: "دوو تاوانبارەکە سەلما لەسەریان کە 283 بەڵێننامەی ساختەیان دروستکردووە و 674 چەکی بانکییان کردووە بە کاش و دزیویانە بە بەهای 211 ملیار دینار (177 ملیۆن دۆلار)."

هه‌روه‌ها وتی: "سزاکە لەسەر بنەمای رێنماییەکانی ماددەی 316ی یاسای سزادان بوو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500