ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمنی بووە هۆی دەستگیرکردنی ئەندامی تۆڕێکی سپیکردنەوەی پارە کە کاریاندەکرد لە نێوان بەغدا و بەیروتدا، نوسینگەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی دادوەری لە بەغدا سێشەممە (2 ئایار) رایگەیاند.
نوسینگەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بە پشتبەستن بە زانیاری کە درابوو بە ئاژانسی هەواڵگیری سەبارەت بەو کەسانەی کاریاندەکرد بۆ گروپێکی مافیای مەترسیدار کە شارەزابوون لە ساختهکردنی دراو و سپیکردنەوەی پارهدا لە بەغدا، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیمان ئەنجامدا کە بووە هۆی دەستگیرکردنی یەکێك لە ئەندامانی تۆڕەکە."
بەیاننامەکە راشیگەیاند: "ئێمە ئەندامانی تۆڕەکەمان دۆزیەوە، لەنێویاندا ژنێك و کچەکەی کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستگیرکران کە گەڕانەوە بەغدا و 100 ملیۆن دیناری عێراقی [85,500 دۆلار]یان پێبوو."
تۆمەتبارەکان ددانیان بەوەدا نا کە پارەیان ناردووە و بەدەستیانگەیشتووە لە نێوان بەغدا و بەیروتدا، چ لەڕێگەی هەوایی و زەمینییهوه به سوریادا.
بەیاننامەکە راشیگەیاند: "ددانپێدانانی 25 تۆمەتبار پشتڕاستکراوەتەوە و فایلەکانیان بۆ دادگا نێردراوە و تەنها سزادەدرێن."