هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هاوكاریی لایەنە عێراقی و نێودەوڵەتیەکان بۆ کۆتاییهێنان بە داراییەکانی تیرۆریزم

خالید تائی

بەشداربووانی وێرکشۆپێك لە بەغدا باس لە شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سپیکردنەوەی پارە و کۆمەككردن بە تیرۆریزم دەکەن وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت كه‌ لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە له‌ 22 کانوونی دووەم. [خاوەنی وێنە: سەندیکای بانکە تایبەتەکان لە عێراق]

بەشداربووانی وێرکشۆپێك لە بەغدا باس لە شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سپیکردنەوەی پارە و کۆمەككردن بە تیرۆریزم دەکەن وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت كه‌ لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە له‌ 22 کانوونی دووەم. [خاوەنی وێنە: سەندیکای بانکە تایبەتەکان لە عێراق]

عێراق پێشکەوتن بەخۆوە دەبینێت کە دێتەسەر جێبەجێکردنی پەیمانە نێودەوڵەتییەکان و ئه‌و یاسایانه‌ی پەیوەندن بە رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و کۆمەککردنی تیرۆریزمه‌وه‌.

بانکی ناوەندی عێراق لە چەند ساڵی رابردوودا رێگریکردووە لە چەندین کەسایەتی و کۆمپانیا لەوەی بێنەناو سیستەمی بانکی نیشتمانییەوە.

ئەو لایەنانە ئەژمارەکانیان سڕکراون لەبەرئەوەی چالاکی سپیکردنەوەی پارەیان ئەنجامداوه‌ یان بەهۆی پەیوەندییان بە گروپە تیرۆریستییەکانه‌وه‌، وەك "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و قاعیدە.

عێراق دەیەوێت پابەندبوونی خۆی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە بهێڵێتەوە لەڕێی بڕینی ئەو کۆمەکانەی دەچن بۆ گروپە توندڕەوەکان ، وتەبێژی بانکی ناوەندی ئەیسەر جەبار بە دیارونای وت.

کارمەندانی بانکەکانی عێراق لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا باس لە پلانەکان دەکەن بۆئەوەی سیستمی بانکی عێراقی گەشەپێبدەن وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە 23 تشرینی یەکەم 2017 بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: سەندیکای بانکە تایبەتەکان لە عێراق]

کارمەندانی بانکەکانی عێراق لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا باس لە پلانەکان دەکەن بۆئەوەی سیستمی بانکی عێراقی گەشەپێبدەن وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە 23 تشرینی یەکەم 2017 بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: سەندیکای بانکە تایبەتەکان لە عێراق]

وتی: "کاردەکەین لە چوارچێوەی تێگەیشتنی دوولایەنە و بەشداریكردن له‌ کارەکانی هاوبه‌شه‌ نێودەوڵەتییەکاندا بۆئەوەی ئه‌و ره‌وش و بڕیارە پێویستانه‌ جێبەجێبکەین كه‌ چالاکیە تیرۆریستەکان و سەرچاوە داراییەکانیان له‌ناوده‌به‌ن لەگەڵ تاوانەکانی پارە سپیکردنەوە."

وتی: "لە نزیکیشەوە کاردەکەین لەگەڵ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییە نیشتمانییەکان و زانیارییان لەگەڵدا دەگۆڕینەوە لەسەر ئاڵوگۆڕە گۆماناوییەکان."

وتی چالاکی نائاسایی چاودێری دەکرێت و هەنگاوی پێویستیش دەنرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەنجامدەرانی تاوانه‌ داراییه‌كان بدرێنە دادگا.

جەبار وتی ئەو هەنگاوانە بریتین لە چاودێریکردنی چالاکیەکانی تاوانکاران و داخستنی ئەژمار و سەرچاوە دارایی و سامانەکانیان.

پابەندبوون بە بڕیارە نێودەوڵەتییەکانه‌وه‌

ئەمساڵ لیژنەی بانکی ناوەندی کە بەرپرسە لە سڕکردنی ئەژماری ئەوانەی پەیوەندییان بە گروپە تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ هەیە چەندین بڕیاریان دەرکرد بۆ لێپێچینەوە لەو کەس و لایەنانەی پەیوەندییان بە تیرۆریزمەوە هەیە.

بۆنمونە لە بڕیارێکی 21 تشرینی دووەمدا، فەرماندرا بە سڕکردنی سامانی عێراقییەکی هاوکاری سەرۆکی داعش ئەبوبەکر بەغدادی کە ناسراوه‌ به‌ "حاجی عەبدولناسر".

ئەو کۆمپانیانەش کە خراونەتە لیستی رەشەوە کۆمپانیای بەناو "پشتیوانی ئیسلام و موسوڵمانان" لەخۆدەگرێت، کە پەیوەندیی بە قاعیدەوە هەیە، ئەمە جگە لە چەندین میلیشیا و نوسینگە و کۆمپانیای عێراقی بۆ گۆڕینەوەی دراوی بیانی.

فەرمانەکان لەسەر بڕیاری 2368ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دراون، کە سزای ئەو کەس و لایەنانە دەدات کە پەیوەندیان هەیە بە قاعیدە و داعشەوە و لە لیستی ژمارە حەوتی نەتەوە یەکگرتووەکان و لیستی سزادانی وه‌زاره‌تی دارایی ئەمریکادان.

جەبار وتی بانکی ناوەندی پابەندە بە چاودێریکردنی بانکەکان و ئاڵوگۆڕیەکانیان به‌گوێره‌ی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لەڕێی بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای دیجیتاڵەوە.

لە تەمموزدا، هێزی ئەنجامدانی چالاکی دارایی رایگەیاند كه‌ عێراق بەفەرمی لە لیستی ئەو وڵاتانە لابراوە کە لەژێر چاودێریدان.

ئه‌مه‌ لووتكه‌ی هەوڵەکانی عێراق پیشانده‌دات بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژییە پێویستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و کۆمەککردن بە تیرۆریزم. یاسای ژمارە 39 لە 2015 و یاسای سڕکردنی سامانی تیرۆریستانی ژمارە 5 لە 2016 له‌ نمونەی ئەو هەوڵانەن.

یاساکه‌ كۆمه‌ڵێك بونیادی كۆنترۆڵكردنی نوێی حکومی و پرۆسه‌ی هێنایەکایەوە كه‌ له‌ئاستی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بوون بۆ نەهێشتنی سەرچاوە داراییەکانی کۆمەککردن بە تیرۆریزم.

'پێشکەوتنی بەرچاو'

بەگوێره‌ی مامۆستای ئابوری لە زانکۆی موستەنسرییە، سدیق بەهادلی، بانکی ناوەندی و دەزگا چاودێرییەکان پێشکەوتنی بەرچاویان به‌ده‌ستهێناوه‌ لە بەرەنگاربوونەوەی پارە سپیکردنەوە و نەهێشتنی سەرچاوە داراییەکانی گروپە تیرۆریستەکاندا.

ناوبراو بە دیارونای وت جوڵەپێکردنی پارە لەڕێی سیستمی بانکی و نوسینگەکانی دراوه‌وه‌ ئێستا جێگای چاودێریکردنی توندن لەڕێی دەزگا شارەزا حکومییەکانەوە.

بەهادلی وتی ئەو هاوکارییە بەردەوامەی نێوان عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەندە بە ئامانجێكی هاوبەشه‌وه‌ بۆ لەناوبردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریزم و سەرچاوەکانی کۆمەککردن بە چالاکی گروپە تیرۆریستییەکان.

مامۆستای ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی نەهرەین، حسێن عەلاوی، وتی عێراق هەموو شتێك دەکات بۆئەوەی دارایی و سپیکردنەوەی پارەی تیرۆریزم بوەستێنێت.

بە دیارونای وت: "هاوکارییەکی هاوبەشی بەرهەمدار هەیە لەگەڵ دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، کە بەردەوامن لە رێگریکردن لە تۆڕەکانی گۆڕینەوەی پارە کە بۆ پشتیوانی گروپە تیرۆریستیەکان دەچن و ئەوانەش دەخرێنە لیستی رەشەوە."

عەلاوی وتی لە چەند ساڵی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق بەتوندی بەرەنگاری ئاڵوگۆڕی پارە و حەواڵەی دارایی بۆتەوە کە بۆ پشتگیری چەکدارانی داعش ئەنجامدراون.

وتی چەندین هاوکاری داعش کە رۆڵێكی زۆر گرنگیان بینیوه بۆ دابینكردنی پاره‌ بۆ گروپەکە و بەنهێنی و بە ناو و شوێنی نیشتەجێبوونی ساخته‌وه‌ كاریانده‌كرد گیران و درانە دادگا.

وتیشی هەڵمەته‌كان بۆ چاودێریکردنی ئەژمارە بانکییەکان و ئاڵوگۆڕی رۆژانەی نوسینگەکانی گۆڕینەوەی دراو و خزمه‌تگوزارییه‌ بانکییەکان به‌رده‌وام جێبەجێدەکرێن بەهاوکاریی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و هاوكاره‌ نێودەوڵەتییەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

زۆر سوپاس بۆ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌