نزیکەی 70 منداڵ لەنێو ئەو کوژراوانەدان کاتێك ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو خۆی خزاندە نێو ئەو پاسانەی کە راگوێزراوانیان بارکردبوو لە شارۆچکە گەمارۆدراوەکانی ژێردەستی رژێمهوه لە سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس (16 نیسان) رایگەیاند.
تەقینەوەکەی شەممە كاروانێكی کردەئامانج کە دانیشتوانی شارۆچەکەکانی باکوری فۆعە و کەفرایایان دەگواستەوە کە چاوەڕوانبوون لە خاڵێکی بارکردن لە راشیدینی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە رۆژئاوای حەلەب.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند لانیکەم 68 منداڵ لەنێو ئەو 126 کەسەدا بوون کە لەهێرشەکەدا کوژران دوای نوێکردنەوەی ژمارەی کوژراوان لە 112وە و "سەدان" کەسیش بریندار بوون.
روانگەکە رایگەیاند کە لانیکەم 109 کوژراو لهو خەڵکهدا بوون كه دهگوێزرانهوه، لەکاتێکدا ئەوانی تر کرێکاری هاوکاری و شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن بوون کە پاسەوانی كاروانهكهیان دەکرد.
رێکخراوی خاچی سووری سوریا رایەگەیاند کە سێ کارمەندی ئەوان لەناو برینداراندا هەن.
هیچ بەرپرسیارێتییەکی دەسبەجێ لە تەقینەوەکە رانەگەیەندراوە.
راگواستنەکان ئەنجامدەدران بەگوێرەی رێککەوتنێك لەنێوان رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆندا کە گواستنهوهی دانیشتوان و شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆنیشی لهخۆی گرت لە شارۆچکەکانی مەزایە و زەبەدانی نزیك دیمەشقی ژێر گەمارۆی رژێمدا.
زیاتر لە 5,000 کەس فۆعە و کەفرایایان بەجێهێشت و نزیکەی 2,200 کەسیش رۆژی هەینی مەزایە و زەبەدانییان بەجێهێشت.
روانگەکە رایگەیاند کە پرۆسەی گواستنهوه دەستیپێکردەوە دوای تەقینەوەکە و دانیشتوانی فۆعە و کەفرایاش لەئەنجامدا دەگەنە حەلەب.
دانیشتوان و شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن لە مەزایە و زەبەدانی درەنگانێكی شەممە گەیشتنە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلیب کە بە باوەش و تەقەكردن بهههوادا پێشوازیانلێکرا.
یەکشەممە ئەوە دەستبەجێ روون نەبوو ئاخۆ گواستنهوهی زیاتر ئەنجامدەدرێت.
بەرپرسی هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستێفن ئۆبریهن، ئیدانەی "هێرشە دڕندە و ترسنۆکەکەی" کرد.
پاپا فرانسیس داوای کۆتاییهێنان بە جەنگی سوریای کرد لەکاتی سەرپەرشتیکردنی ئاهەنگی کولتوریی ئیستەردا (یادكردنهوهی رۆژی ههستانهوهی مهسیح) لە رۆما.