سەدان مەدەنی و چەکدار کە بۆ ماوەی زیاد لە دوو ساڵ لەژێر ئابڵۆقەدابوون، چوار شارۆچکەی سوریایان بەجێهێشت بە کاروانێكی پاس، رۆژی هەینی (14 نیسان)، ئهمهش لهچوارچێوهی رێککەوتنێكهوه بۆ دهربازكردنیان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
گواستنهوهی خهڵكهكه لەو چوار شارۆچکەیە، فۆعە و کەفریای ژێردەستی رژێم و مەدایا و زەبادانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن، دەبوو 4 نیسان دەستپێبکات، بەڵام بەردەوام دوادەخرا.
لانیکەم 80 پاس فۆعە و کەفریەیان لە پارێزگای ئیدلیب بەجێهێشت و گەیشتنە خاڵێكی كۆكردنهوه له راشیدین، خۆرئاوای حەلەبی ژێردەستی رژێم، بەدواشیاندا 20 ئەمبوڵانس هاتن.
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند كه 5,000 کەس دوو شارۆچکەکەیان جێهێشتووه، لەنێویاندا 1,300 چەکداری لایەنگری رژێم.
یەکێك لەو مەدەنیانەی لە یهكێك لهو پاسانهدا بوو كه لە مەدایا و زەبادانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنهوه هاتبوون، وتی ئۆپەراسیۆنەکە نزیکەی کاتژمێر 6 ی بەیانی دەستیپێکرد.
دانیشتووی مەدایا، ئەمجەد مالیح، بە تەلەفۆن بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "زۆربەی كهسهكان ژن و منداڵن کە دوێنێ ئێوارە خۆیان کۆکردەوە و شەویان بهو سەرمایه له چاوەڕوانیدا بەسەربرد."
وتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کە لەنێو دهربازكراوهكاندا بوون، رێیان پێدراوە چەکی سووك لەگەڵ خۆیان ببەن و هەموو دهربازكراوان پشکنینیان بۆ کراوە کاتێك گەیشتوونەتە ناوچهكانی ژێردەستی رژێم.
روانگەکە رایگەیاند كه 2,200 کەس زەبادانی و مەدایایان جێهێشتووە، لەنێویاندا 400 چەکداری ئۆپۆزسیۆن.
بەهۆی ئەم رێککەوتنەوه چاوەڕواندەکرێت 30,000 کەس بگوێزرێنهوه، کە چوارشەممە دەستیپێکرد بە گۆڕینەوەی زیندانیان لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمدا.
هەموو 16,000 کەسەکەی دانیشتووی فۆعە و کەفریا چاوەڕواندەکرێت بڕۆن بەرەو حەلەبی ژێردەستی رژێم یان پارێزگای لازقیەی كهنار دهریا یان بۆ دیمەشق.
وهك دەوترێت مەدەنیەکانی مەدایا و زەبادانی رێیان پێدەدرێت بمێننەوە گەر بیانەوێت. ئەوانەی بڕیاردەدەن بڕۆن، دەچن بۆ ناوچەی ئیدلیبی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن.