هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەرپرسی دارایی داعش لە دیالە ده‌ستگیرده‌كه‌ن

هێزەکانی عێراق بەرپرسێکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستگیرکرد لەنزیك بەعقوبەی پایتەختی پارێزگای دیالە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە لە سوپای عێراق سێشەممە (7 ئازار) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، فەریق موزهیرعیساوی، وتی: "یەکە شەڕکەرەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە شەوی سێشەممە ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراویان ئەنجامدا لەنزیك بەعقوبە" دوای گەیشتنی زانیارییە هەواڵگرییەکان.

عیساوی وتی ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی بەرپرسی دارایی داعش لە بەناو "ویلایەتی دیالە" لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500