هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق ئاسایشی شاڕێگەی کەرکوك-بەغدا دابیندەکەن

خالید تائی

لەم وێنەیەدا کە 26 شوباتی 2017 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەڵگەنامەی شۆفێرێك دەپشکنێت لە بازگەیەك لەسەر رێگەی کەرکوك-بەغدا. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵ]

لەم وێنەیەدا کە 26 شوباتی 2017 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەڵگەنامەی شۆفێرێك دەپشکنێت لە بازگەیەك لەسەر رێگەی کەرکوك-بەغدا. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵ]

هێزەکانی عێراق سێشەممە (20 ئازار) رایانگەیاند کە هەنگاوی ئەمنی نوێیان ناوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشە هەڕەمەکیەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەدرێژایی شاڕێگەی کەرکوك-بەغدا.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە فەریق موزهیر عەزاوی وتی هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە هێزی زیاتریان ناردۆتە شاڕێگەکە و رێگەکانی دیکەی ناوچەی بەرپرسیارێتی پارێزگای دیالە.

ئەم هەنگاوە دوایهێرشە کوشندەکانی 11 ئازار لەسەر شاڕیگەکەدێت، کە بەنێو پارێزگای سەلاحەدین و دیالەدا دەڕوات.

عەزاوی بە دیارونای وت: "هەنگاوی توند و وردمان ناوە، وەك پاسەوانی، کەمین و بازگە، لەگەڵ شوێنپێهەڵگرتن و دواکەوتنی شانەکانی دوژمن."

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، کە لەم وێنەیەدا لە ئایاری 2017 دەبینرێن، بەمدواییانە هێزی زیاتریان ناردۆتە سەر شاڕێگەی کەرکوك-بەغدا. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە]

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، کە لەم وێنەیەدا لە ئایاری 2017 دەبینرێن، بەمدواییانە هێزی زیاتریان ناردۆتە سەر شاڕێگەی کەرکوك-بەغدا. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە]

وتی هەرچەندە گروپەکە لەڕووی سەربازییەوە تێکشکێنراوە، پاشماوەکانی داعش "بەمدواییانە هێرشه‌ تاوانكارانه‌كانیان دەستپێکردۆتەوە بۆ سەر گەشتیارە مەدەنیەکان".

جەختیکردەوە: "ئەمانە ئۆپەراسیۆنی هەڕەمەکی و سنوردران لەلایەن شانە نوستوەکانی داعشەوە ئەنجامدەدرێن. ئێمە چاودێری دوژمن دەکەین و رێگە نادەین ئەم تاوانانە دووبارەببنەوە و هەڕەشە لە مەدەنیەکان بکەن."

وتیشی: "هەماهەنگی له‌ ئاستی باڵادا هەیە لەگەڵ لقەکانی دیکەی هێزە ئەمنیەکان و پلانی ورد-داڕێژراو هەیە بۆ بەتەواوی بنەبڕکردنی تیرۆریستان."

هه‌روه‌ها وتی وردەکاری ئەم پلانانە ناکرێت ئاشکرا بکرێن، بەڵام "دەتوانین دڵنیایی بدەین بە خەڵکەکەمان کە تیرۆریزم بەردەوام نابێت و دوودڵ نابین لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان".

حەشارگەکانی داعش تێکشکێنراون

عەزاوی وتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە 315 کەسی دەستگیرکردووە بەهۆی پەیوەندییانەوە بە تاوانباران و تاوانە تیرۆریستیەکانەوە.

وتیشی هەروەها چەند بنکەیەکی تیرۆریستانیان تێکشکاندووە و ئاماژەشیکرد بەوەی ئۆپەراسیۆنەکەی شەممە بووە هۆی تێکشکانی دوو حەشارگەی داعش لە قەزای میقدادیە لە باکور.

وتی لەنێو دوو حەشارگەکەدا، هێزە ئەمنیەکان 26 نیشانگر، سێ چەكی ئۆتۆماتیك، 15 پشتێنەی بۆمبڕێژکراو، 46 سندوقی تەقەمەنی و بوخچەی خۆراکیان دۆزییەوە.

وتیشی سەرەتای ئەم هەفتەیە، هێزە ئەمنیەکان ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی شه‌نوكه‌ویان ئەنجامدا لە گەڕانیاندا بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە کەنارەکانی قەزای عوزه‌یم لە باکوری خۆرئاوای دیالە، بەتایبەتی لە ناوچەی مەییتە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500