هه‌واڵه‌كانی عێراق

رێکخراوێکی کۆمەکبەخش: منداڵانی قوربانیی جەنگی سوریا رەنگە "نوقمی ناسۆری دەروونی" بن

رێکخراوی منداڵپارێزیی خێرخوازی نێودەوڵەتی هۆشداریدا دووشەممە (6 شوبات) کە ئەو منداڵە سوریانەی تۆقیون بەهۆی بۆردومان و هێرشی ئاسمانییەوە نیشانەی گوشاری دەروونی توند پیشاندەدەن و لەوانەیە وەك نەوەیەك گەورە ببن کە "نوقمی ناسۆری دەروونین"، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەگوێرەی راپۆرتی "برینە نەبینراوەکان" سەبارەت بە کاریگەریەکانی جەنگ لەسەر تەندروستی مێشکی منداڵان، چاوپێکەوتن لەگەڵ زیاتر لە 450 منداڵ و مێرمنداڵ ئاستێکی بەرزی گوشاری دەرونی پیشاندا لەنێو منداڵەکاندا، کە زۆربەیان دەناڵێنن بەدەست میزکردن لەناو جێدا و تەگەرە لە قسەکردندا.

لانیکەم سێ ملیۆن منداڵ لە ناوچەی شەڕەکاندا دەژین لە سوریا و روبەڕوی بۆردومان و تۆپباران دەبنەوە لەکاتێکدا شەڕەکە پێدەنێتە حەوتەم ساڵییەوە.

دوو لەسەر سێی ئەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵکراوە لەلایەن رێکخراوەکە ئازیزێکیان لەدەستداوە یان ماڵەکانیان بۆردومان و تۆپبارانکراوە، یان زیانی تری پەیوەست بە جەنگیان بەرکەوتووە.

راپۆرتەکە رایگەیاند کە "دوای شەش ساڵ لە جەنگ، ئێمە لە بەردەم خاڵی وەرچەرخانداین. مەترسی نەوەیەکی تێکشکاو کە نوقمی ناسۆری دەرونی و گوشاری دەروونی توند بووە قەت ئەوەندە گەورە نەبووە."

سەرجەمی %84ی ئەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵکراوە باسی بۆمباران و تۆپبارانیان کردووە وەك هۆکاری سەرەکی گوشاری دەرونی لە ژیانی رۆژانەی منداڵاندا.

نزیکەی %48 گەورەکانیش رایانگەیاند کە منداڵان توانای قسەکردنیان لەدەستداوە یان توشی کێشەی گەشەی قسەکردن بوون لە دەستپێکی شەڕەکەوە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە نزیکەی %81 منداڵانیش زیاتر شەڕانی بوون، لەکاتێکدا %71 دەناڵێنن بەدەست میزکردن لە جێدا.

نیوەی ئەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵکراوە وتیان کە بەدمامەڵەکردنی ناو خێزان زیادیکردووە و لە چوار منداڵ یەکێکیان وتی کە شوێنێك نیە بۆی بڕۆن یان کەسێک نییە قسەی لەگەڵ بکەن کاتێك کە دەترسن.

بەرپرسی رێکخراوی منداڵپارێزی سوریا، سۆنیا خوش، باسی نمونەکانی هەوڵی خۆکوشتن و خۆئازاردانیشی کرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500