لەئێستادا زیاد لە 85%ی پارێزگای ئەنبار لەدەستی هێزەکانی عێراق و خێڵەکاندایە، پارێزگاری ئەنبار سوهەیب راوی دووشەممە (6 ئازار) بە دیارونای وت.
وتی وێستگەکانی پۆلیس کراونەتەوە و یاسا جێبەجێدەکرێن بە یارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانان و "هاریکارییەکی بێوێنە" لەلایەن خەڵکی مەدەنیەوە.
راوی وتی: "هێزەکانی عێراق ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئەو شارۆچکانەی هێشتا لەژێردەستی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' (داعش)دان لە بەشی خۆرئاوای پارێزگاکە."
ئەمەش ئەم شارۆچکانە دەگرێتەوە، قائیم، عەننە و راوە، کە "دوایین مۆڵەگەکانی گروپەکەن،" راوی وتی.
وتی: "پلانێکی فراوانی فریاگوزاریی و ئامادەکاریی لەئارادایە بۆ پێشوازیکردن لە دانیشتوانی ئەو شارۆچکانە، کاتێك شەڕ دەستپێدەکات."
وتیشی: "داعش دوایین رۆژەکانی خۆی لە ئەنبار بەسەردەبات و زۆربەی دانیشتوان گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، ئەمەش بە هەوڵی هێزەکانی عێراق و قوربانیدانیان لە دوو ساڵی رابوردوودا."