هه‌واڵه‌كانی عێراق

پارێزگار: رزگارکردنەوەی شارۆچکەکانی خۆرئاوای ئەنبار بەردەوامە

پارێزگاری ئەنبار سوهەیب راوی چوارشەممە (8 شوبات) بە دیارونای وت هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ رزگارکردنی شارۆچکە و گوندەکانی خۆرئاوای ئەنبار و پێشڕەوی دەکەن لە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

راوی وتی: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق و خێڵەکییەکان نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە خاکیان گرتۆتەوە لەماوەی یەك هەفتەدا و لەنێوان حەدیسە و عەننەدا، زیاتر لە 100 چەکداری داعشیان کوشتووە و بریندارکردووە."

وتیشی: "ئامانجەکە ئەوەیە بەردەوامبن لە ئۆپەراسیۆنەکان تا گروپەکە ناچاربکەن لەم ناوچانە هەڵبێت و بگەڕێتەوە پێگەکانی پێش 2014 ی لە سوریا."

وتی تائێستا نزیکەی 90%ی ئەنبار رزگارکراوە. وتیشی داعش لە 2015دا زیاتر لە 80%ی پارێزگاکەی داگیرکردبوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500