هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی داعش لە باکوری خۆرهەڵاتی عێراق کوژرا

فەرماندەیەکی سەربازیی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە ناوچەی مەتیبیجە کوژراوە لەسەر سنووری نێوان پارێزگای دیالە و سەلاحەدین وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنێکی بەردەوام لە ناوچەکەدا، فەرماندەی پۆلیسی دیالە پێنج شەممە (2 ئازار) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دیالە لیوا جاسم سەعدی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لەلایەن تەلەفزیۆنی دەوڵەتەوە پەخشکرا وتی 8 چەکداری دیکەی داعش لە هەمان ئۆپەراسیۆندا کوژران.

وتی: "ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن و بەهیواین رزگاربوونی تەواوی ناوچەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا رابگەیەنین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500