هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پۆلیسی دیالە بەدوای فەرماندەکانی داعشدا دەگەڕێن

خالید تائی

بەڕێوبەری پۆلیسی دیالە، لیوا حامید خەلیل شەمەری سەرپەرشتی پلانێکی ئەمنی دەکات لە 17 ئایار بۆ پاککردنەوەی گوند و باخەکان لە قەزای عەبارە و حەوزی روباری دیالە لە خۆرهەڵاتی بەعقوبە لە پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی دیالە]

بەڕێوبەری پۆلیسی دیالە، لیوا حامید خەلیل شەمەری سەرپەرشتی پلانێکی ئەمنی دەکات لە 17 ئایار بۆ پاککردنەوەی گوند و باخەکان لە قەزای عەبارە و حەوزی روباری دیالە لە خۆرهەڵاتی بەعقوبە لە پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی دیالە]

هێزەکانی عێراق هەفتەی رابردوو لە پارێزگای دیالە دەیان داواکراویان کوشت یان دەستگیرکرد، لەنێویاندا سەرکردەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، پۆلیسی عێراق لە دیالە دووشەممە (1 حوزەیران) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، عەمید نیهاد مەهداوی وتی: "هێزەکانی پۆلیس، بەپشتیوانی هێزە هەواڵگرییەکان و یەکەکانی دیکەی سوپا، دوو فەرماندەی داعشیان کوشت و حەشارگەکانیان تێکشکاندن لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا رۆژی شەممە لە قەزای کەنعان، خۆرهەڵاتی دیالە."

بە دیارونای وت لە دوو رۆژی رابردوودا هێزەکانی پۆلیس چەند هەڵکوتانەسەرێکیان ئەنجامدا کە بوونە هۆی دەستگیرکردنی 30 داواکراو له‌سه‌ر تێوەگلانیان لە کردەی تیرۆریستی و تاوانکارانەوه‌.

وتی هەوڵەکانی پۆلیس تەرکیزیان لەسەر نەدانی هیچ دەرفەتێکە بە پاشماوەکانی داعش تا چالاك ببنەوە.

سەربازانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان ئەنجامدەدەن بەنێو باخەکانی قەزای ئەبو سەیدادا له‌ دیالە، 28 ئازار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان ئەنجامدەدەن بەنێو باخەکانی قەزای ئەبو سەیدادا له‌ دیالە، 28 ئازار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

مەهداوی وتی: "لەکاتی رەمەزاندا، تیرۆریستان ژمارەیەك هێرشیان ئەنجامدا بەئامانجی تێکدانی ئاسایش، بەڵام هێزەکانمان دەستبەجێ وەڵامیان بۆ ئەو دزەکردنانە هەبوو."

وتی چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان بەگەڕخست کە هێشتا بەردەوامن و بوونەتە هۆی ئەوەی پاشماوەکانی داعش زیانی گیانی و ماددی قورسیان بەربکەوێت.

وتیشی: "هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنەکانمان دەکەین لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکان، کە کارێکی زۆر باش دەکەن بە دابینکردنی زانیاری ورد دەربارەی خاڵەکانی گردبوونەوەی تیرۆریستان."

ئاسایشی دیالە 'زۆر گرنگه‌'

وتی پۆلیسی دیالە هەماهەنگی ده‌كات لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، هێزی ئاسمانی، هێزە خێڵەکیەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبیش.

وتیشی: "لە چەند هەفتەی رابردوودا، بەدووی [تیرۆریستان] کەوتووین و چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیمان ئەنجامداوە لە باخەکانی میقدادیە، حەوزی وەقف، بەرزاییەکانی عەبارە و حەمرین، بە سەرکەوتوانە 90 لە سەدی حەشارگەکانی داعشمان تێکشکاندووه‌."

مەهداوی وتیشی هەڵمەتێکی سەربازیی "ئاستبەرز"ی سەرەکی لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت بۆ شکستهێنان بەو پاشماوانەی داعش کە هێشتا خۆیان لە ناوچە دوورەدەستەکانی پارێزگاکە شاردۆتەوە.

وتی یەکە سەربازییەکان لە دەرەوەی پارێزگاكه‌وە هاتوون بۆ باشترکردنی ئه‌منییه‌ت، بەتایبەتی لە دەوروبەری قەزای خانەقین و ئەو شارۆچکانەی بەمدواییانە ئەزمونی چالاکیەکانی تیرۆریستانیان کردووە.

هه‌روه‌ها وتی پۆلیسی دیالەش پشتیوانی لۆجستی پێدەگات لە حکومەتی ناوەندەوە لەشێوەی کامێرای چاودێری و درۆن و چەندین ئامرازی سەربازی و تەکنیکیدا.

مەهداوی وتی سەرکردایەتی ئەمنی سوورە لەسەر سەقامگیرکردنی پارێزگای دیالە، چونکە باڵی خۆرهەڵاتی بەغدایە و ئاسایشی زۆر گرنگە بۆ ئاسایشی پایتەخت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500