هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن لە موسڵ، مەدەنیەکان لە شەڕ رادەکەن

سەدان مەدەنی هەڵهاتن لە رێگەی بیابانەوە سێشەممە (28 شوبات) بۆ دەربازبوون لە شەڕ و برسێتی لە موسڵدا و پەیوەندیانکرد بە هەزارانی ترەوە کە لە ماڵەکانیان هەڵهاتوون لەگەڵ خراپبوونی بارودۆخی رۆژئاوای شارەکەدا.

عەمید سەلمان هاشم لە هێزەکانی دژە تیرۆر بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتی: "تاکو ئێستا ئەمڕۆ (سێشەممە)، نزیکەی 300 ئاوارەمان هەیە -- پیاو، ژن و منداڵ."

هاشم وتی: "ئاوارەی زیاتر دێن. لە خاڵێکی پشکنین رادەگیرێن کاتێك دەگەن و جیادەکرێنەوە. پیاوەکان دەپشکنرێن و ناویان لە داتابەیسێكدا ده‌پشكنرێت."

ئەوانەی لە شارەکە هەڵدێن رووبەڕووی بارودۆخێكی ناهه‌موار بوونه‌ته‌وه‌. هاشم وتی: "رووده‌كه‌نه‌ ئێمە دوای به‌سه‌ربردنی چەندین رۆژ بێ خۆراك."

هێزە ئەمنیەکان دووشەممە گەیشتنە پێنج پردە زیانپێگه‌شتوو یان تێکشکاوەکەی ئەوپەڕی باشوری موسڵ لەسەرانسەری رووباری دیجلەدا، کە هەنگاوێكە دەتوانێت رێ بە هێزە سەربازیەکان بدات پردی سەرئاوکەوتوو دابنێن لەنێوان بەری رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارەکەدا.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاره‌ڵا، بە دیاروناوی وت کە پێنج ناوچەی تریان ئازادکرد سێشەممە، لەنێویاندا گەڕەکەکانی تەل روممان، عوبر، عەتشانە، خبه‌یرات و جەوسەق، دوای رۆژێك لە گرتنەوەی گەڕەکی تەیه‌ران لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)."

وتیشی لانیکەم 300 شەڕکەری داعش کورژاون لە شەڕەکەدا و بە دەیان ئۆتۆمبێل و بۆمبی دەستکرد و پشتێنی بۆمبڕێژکراویش دەستیان بەسەرداگیراوە.

هاشم وتی هەروەها پێنج تونێلی داعش تێکشکێنراون لە نزیك بنکەی سەربازی غەزلانی .

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای موسڵ لە سوپای عێراق، عەمید جەمال محەمەد عەبدوڵا، وتی دوای چوونە ناو گەڕەکی جەسەقەوە شەوی دووشەممە، سوپای عێراق سێ دیلی یەزیدی ئازادکرد کە لە خانویەکدا دۆزرانەوە کە ئەندامانی داعش لێی هەڵاتبوون.

عەبدوڵا بە دیارونای وت: "کەسێکی نۆ ساڵان و دوو ژن کە لەلایەن داعشەوە نزیکەی سێ ساڵ بوو بە دیلگیرابوون ئازادکران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500