2017-02-13

هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان بنکەکانی داعش دەکەنە ئامانج لە رۆژئاوای موسڵ

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیانکرد بە هێرشی ئاسمانی و کردنەئامانجی چەند بنکەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە رۆژئاوای موسڵ، کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 30 تێرۆریست، فەرماندەیەکی سەربازیی عێراق دوشەممە (13 شوبات) وتی.

وتەبێژی فەرمادەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "لانیکەم 30 تێرۆریستی داعش کوژران و ئەوانی تریش برینداربوون لە هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیماناندا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق دەستیانپێکرد بۆسەر ئەو بینا و کارگانەی لەلایەن داعشەوە بەکاردەهاتن لە رۆژئاوای موسڵ."

رەسوڵ وتی: "خۆکوژ و ئەندامی بیانی لەنێو کوژراواندا هەبوون." ئاماژەی به‌وه‌ش دا کە چەك و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکێنراون لە هێرشە ئاسمانیەکاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha