2017-02-08

نەتەوە یەکگرتووەکان: کانونی دووەم لە خراپترین مانگەکان بوو لەڕووی گەیاندنی کۆمەکەوە لە سوریا

نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە (7 کانونی دووەم) رایگەیاند مانگی پێشوو تەنیا کۆمەکی گەیاندە 40,000 سوری، لەکاتێکدا داوای دەستڕاگەیشتن بە زیاتر لە 900,000 کەسی کردبوو، بەمەش کانونی دووەم بووە خراپترین مانگ لەڕووی گەیاندنی کۆمەکەوە لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

یارا شەریف، وتەبێژی ستفین دی میستورا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، وتی تەنیا یەکێك لەو 21 کاروانە مرۆییەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان، لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و مانگی سووری سوریا-عەرەبییەوە پێشکەشکران، قبوڵکران.

شەریف وتی "لە ئازاری 2016ەوە، کانوونی دووەم بووە خراپترین مانگ" کاتێك هێزی مرۆیی پاڵپشت بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندرا، وتیشی دی میستورا مانگی پێشوو "نیگەران بووە لە شکستی گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی".

رژێمی سوریا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن چەندجار رێیان لەو کاروانانە گرتووە بۆ ناوچەکانی ژێردەستی خۆیان.

نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵدەدات دەستی بە 4.72 ملیۆن سوری رابگات لەو ناوچانەی دەستپێڕاگەیشتنیان سەختە، لەنێویاندا 600,000 کەس کە لەلایەن رژێم، گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن یان "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە گەمارۆدراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha