هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشی ئاسمانی سوریا 11 هەڵهاتووی ژێر دەستی داعش دەکوژێت

لانیکەم 11 کەس، لەنێویاندا دوو منداڵ، سێشەممە (24 کانونی دووەم) کوژران لە هێرشە ئاسمانیەکانی رژێمی سوریا دوای هەڵهاتنیان لە شارۆچکەیەکی باکوری وڵاتەکە لە ژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە گروپە 11 کەسیەکە هەڵدەهاتن لە شارۆچکەی ئەلبابی ژێردەستی داعش، لە نزیك سنوری باکور لەگەڵ تورکیا، کاتێك کرانە ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکانی رژێم.

لەناو کوژراواندا لانیکەم 10 مەدەنی هەن کە دوانیان منداڵن.

روانگەکە رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکە لەو کاتەدا گروپەکەی کردۆتە ئامانج کە گەیشتونەتە گوندی قەسر بورێژی نزیك ناوچەکە، کە ئەویش لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشدایە.

بە گوێرەی روانگەکە 12 کەسی مەدەنی و 15 شەڕکەری داعش لە هێرشە ئاسمانیەکان و تۆپبارانی سەر رۆژهەڵاتی شاری دێرە زوردا کوژراون، و ئاماژەیدا کە ژمارەی کوژراوان رەنگە بەرزبێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500