بەرەی نوسرە، کە بە بەرەی فەتح ئەلشامیش ناسراوە، بەرپرسیارێتی هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی هەفتەی رابردووی دیمەشقی گرتەئەستۆ چوارشەممە (18 کانونی دووەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە 10 کەس کوژراون، لەناویاندا هەشت سەربازی رژێم، لە تەقینەوەکەی 12 کانونی دووەمدا لە گهڕهكی کەفر سۆسەدا كه ئاسایشێكی چڕوپڕی ههیه.
گروپەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا تهقینهوهكهی گرتهئهستۆ.
بەشێکی کەفەر سۆسە ناوچەی رێگەپێنەدراوە چونکه وەزیرەکان و بەرپرسی باڵای ئەمنی و بارەگای دەزگای ئیستیخبارات لهخۆدهگرێت، بەڵام تەقینەوەکە لە شوێنێکی تری ناوچەکەدا روویدا.
ئەم جۆرە تەقینەوانە دەگمەنن لە دیمەشقدا.