هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر داعش لەنزیك باب له‌ سوریا

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) چوار هێرشی ئەنجامداوە نزیك بە شاری باب له‌ سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (17 کانونی دووەم) رایگەیاند.

"ئەم هێرشانە ئەنجامی هاوکاریی بەردەوامی تورکیا بوون، دەروازەیەکی دەرفەتمان دۆزییەوە کە لە بەرژەوەندیی هەردوولامان بوو بۆ لەناوبردنی ئەو ئامانجانە،" وتەبێژی هاوپەیمانێتیەکە، عەقید جۆن دۆریان، وتی. "ئەمە شتێکە چاوەڕواندەکەین له‌سه‌ری بەردەوامبین."

لەنێو ئەو ئامانجانەی ئەم هەفتەیە تێكشکێنران له‌نزیك باب، ئۆتۆمبیلەکانی داعش و یەکەیەکی تاکتیکیی داعش بوو.

تا ئێستا، پاڵپشتیی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا سنوردارکرابوو بۆ ته‌نها چاودێری و ئامانج دیاریکردن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500