هه‌واڵه‌كانی عێراق

18 بەرپرسی سوری سزادران بەتۆمەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی

وەزارەتی دارایی ئەمریکا چەند سزایەکی راگەیاند پێنجشەممە (12 کانونی دووەم) دژی 18 بەرپرسی باڵای رژیمی سوریا بەتۆمەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، نێد پرایس، لە راگەیەندراوێکدا وتی کە سزاکان وەك وەڵامێك بووە بۆ راپۆرتەکانی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و میکانیزمی هاوبەشی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەکارهێنانی کلۆرین و چەکی کیمیاییان پشتڕاستکردووە لەلایەن ژرێمەوە لە ساڵەکانی 2014 و 2015 دا.

ئەمە یەکەمجارە ئەمریکا سزای بەرپرسانێكی دیاریکراوی سوریا بدات بەهۆی پێشێلکاری سوریاوە لە به‌ڵێننامه‌ناكی کۆنگرەی چەکی کیمیایی و بریاری 2118 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

"ئێمە بە توندترین شێوە سه‌ركۆنه‌ی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی سوریاوە دەکەین،" راگەیەندراوەکە وتی و ئاماژەی به‌وه‌ش دا کە هێرشە بەردەوامەکانی رژێم "ویستی پیشاندەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بنچینە باوەکانی ئاکاری مرۆڤانە، رێکارە نێودەوڵەتیەکان و رێسا کارپێکراوە جیهانیه‌كان."

سوریا رازیبوو بە پەیوەندیکردن بە کۆنگرەی چەکی کیمیاییه‌وه‌ دوای هێرشە کیمیاییەکەی لە ناوچەی غوتەی دیمەسق لە 21 ئاب 2013 دا کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 1,000 کەس.

راگەیەندراوەکە داوایكرد لە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەوانەی ئیمزای به‌ڵێننامه‌كه‌یان کردووە کە پشتیوانیی هەوڵەکان بکەن بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی لەڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا ناوخۆییەکانەوە.

راگەیەندراوەکە وتی: "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت دڵنیابێت کە بەکارهێنانای چەکی کیمیایی په‌سه‌ندناكرێت و پێشێلکارانیش روبەڕووی دەرەنجامی گەورە دەبنەوە بۆ کردەوەکانیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500