هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی داعش لە کوبەیسە دەدەنەوە

هێزەکانی عێراق شکستیان بە هێرشێکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هێنا کە شارۆچکەی کوبەیسەی کردبووە ئامانج، ئێوارەی سێشەممە (10 کانونی دووەم)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رۆژی چوارشەممە رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل مەحه‌لاوی بە دیارونای وت: "سوپا، بە هاوکاری خێڵەکان، شکستی بە هێرشێکی فراوانی داعش هێنا بۆ سەر کوبەیسە."

مه‌حه‌لاوی وتی: "هێزەکانی عێراق زیانی زۆریان بە داعش گەیاند، لانیکەم 30 تیرۆرستیان کوشت و هەندێکی دیکەیان بریندارکرد."

وتیشی هێرشبەرەکانی دیکە هەڵهاتن، بەڵام فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەدوایان کەوتن لە بیابانی ئەنبار، ئۆتۆمبیلەکانی کردنە ئامانج و چەندینی لێکوشتن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500