هێزەکانی عێراق شکستیان بە پێنج هێرشی خۆکوژی هێنا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە شوێنە جیاوازەکانی عێراق، وەزارەتی ناوخۆ هەینی (28 تەمموز) رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەت، عەمید سەعد مەعن، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنییەکان شکستیان بە دوو هێرشی خۆکوژی هێنا لە فەلوجە و بەغدادی لە پارێزگای ئەنبار و هێرشێکی دیکە لە بێجی له سەلاحەدین."
"هێرشێکی خۆکوژیی دیکە شەوی رابردوو لە بەغدا شکستی پێهێنرا، لەگەڵ هێرشێکی تریش کە قاوهخانهیهكی لە دیالە کردبووە ئامانج و دوو مەدەنی بە سووکی تێیدا برینداربوون" دوای ئەوەی پۆلیس دوای هێرشبەرەکە کەوت، لە ئامانجەکەی دوورخستەوە و تەقەی لێکرد و بۆمبەکەی تەقیەوە.
مەعن وتی "ئەم دەستکەوتانە بەدەستهاتن بەهۆی هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە و وریایی خانەکانی هەواڵگریی پۆلیسەوە." ههروهها ئاماژەی بهوهش كرد كه هەموو هەوڵەکان مەدەنییهكانیان کردبووە ئامانج.