هه‌واڵه‌كانی عێراق

'رێپێوانی مەدەنیی بۆ حەلەب' بەرلین جێدەهێڵێت

نزیکەی 400 چالاکوانی ئاشتیخواز سێشەممە (27 کانونی یەکەم) رێپێوانیان کرد لە دەوروبەری بەرلینەوە بۆ شاری حەلەب لە سوریا، کە رەوتی ئاوارەکان پێچەوانە دەکەنەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

"رێپێوانی مەدەنیی بۆ حەلەب" کە لەلایەن رۆژنامەنووس و بلۆگەری پۆڵەندی ئانا ئەلبۆسەوە رێکخراوە، ئامانجیەتی فشاری سیاسیی دروستبکات بۆ یارمەتیدانی ئەو مەدەنیانەی لە شەڕی سوریادا گیریانخواردووە.

رێپێوانکارەکان دووشەممە ناوەندی بەرلینیان بەجێهێشت، بە هەڵگرتنی ئاڵای سپی و کۆڵەپشت و تفاقی دەرەوە بۆ کەشی سارد و تەڕی کانونی یەکەم.

ئەلبۆس بە رۆژنامەی رۆژانەی تاگیستزیتونگی ئەڵمانی راگەیاند کە تەنیا 30 چالاکوان پلانیان داناوە هەموو رێگەکە ببڕن، وتیشی کە پێشبینی دەکات لە سنوری تورکیا رێیان لێبگیرێت.

"ئامانجی راستەقینەی رێپێوانەکە ئەوەیە مەدەنییەکان لە سوریا دەستیان بە کۆمەکی مرۆیی رابگات،" وتی: "رێپێوان دەکەین تا فشار دروستبکەین."

رێپێوانکارەکان پلانیان داناوە رۆژی 20 کیلۆمەتر ببڕن و بە کۆماری چیك، نەمسا و چەند وڵاتێکی دیکەی باڵکاندا بۆ تورکیا بڕۆن -- دواتر بەرەو سوریا.

ئەوە ئەو رێگایەیە کە ساڵی رابوردوو زیاد لە ملیۆنێك کەس بەرەو ئەوروپا بڕییان، زۆریان لە بەرەکانی شەڕی سوریا و شوێنەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵاتبوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500