هه‌واڵه‌كانی عێراق

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ: کەرکوك ئازاردەچێژێت لەژێر حوکمڕانیی داعشدا

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوایکرد سێشەممە (8 کانونی یەکەم) بۆ کۆتاییهێنان بە ئەشکەنجەدانی رۆژانه‌ی خەڵکی مەدەنی كه‌ له‌و ناوچانه‌ی پارێزگای کەرکوكدا گیریانخواردووە کە لەژێر دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دان.

کۆمیسیۆنەکە لە راگەیەندراوێکدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە ناوچەکانی حەویجە و ریاز و عەباسیە رزگاربکات کە "خەڵکی مەدەنی لەم ناوچانەدا ئازاردەچێژن بەهۆی سەرکوتکردن و تیرۆریزمه‌وه‌ لەلایەن چەتەکانه‌وه‌."

هەروەها رایگەیاند کە داعش چەندین دانیشتوی لە سێدارەداوە دوای تۆمەتبارکردنیان بە هاوکاریکردن لەگەڵ هێزەکانی عێراق.

کۆمسیۆنەکە وتی: "یەکێك لە نمونەکان ئەوەیە کە دژ بە سەرۆك عەشیرەتی جبور و ئیبراهیم موحەیر و یاوەرانی رویداوە، کە رفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار براون."

هەروەها وتی: "ژن و منداڵ بەشێوەیەکی سەرەکی روبەڕوی کەمی خواردن و دەرمان بوونەته‌وە و ناچارن لە ماڵەکانیان رابکەن و ژیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە چونکە داعش بۆمبی دەستكردی چاندووە و کەمینی داناوە بەدرێژایی رێگاکە."

راگەیەندراوەکە وتیشی: "هه‌روه‌ها دەبێت ناوچەیەکی زۆر بەپێ ببڕن."

کۆمیسیۆنەکە هۆشداریدا کە دواخستنی رزگارکردنی ئەو ناوچانە "ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچە ئه‌مینه‌كانی تری کەرکوك".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500