هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەند گەڕەکێکی موسڵ پاککرانەوە لە تەقەمەنی

یەکەکانی دژە تیرۆری عێراق دەستیانکردووە بە لابردنی مادە تەقەمەنیەکان و مین و پاشماوەی جەنگ لە 38 گەڕەکی ئازادکراو لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە رۆژهەڵاتی موسڵ، وتەبێژی دژە تیرۆر، عەمید سەباح نوعمان چوارشەممە (21 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

نوعمان بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمە تەکنیکیە تایبەتەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیانکردووە بە لابردنی سەدان مینی چێندراو، بۆمبی دەستکرد و پاشماوەی تەقەمەنی لە 38 گەڕەكی نیشتەنی موسڵ کە بەتەواوی ئازادکراون."

وتیشی کە "رێژەیەکی زۆری تەقەمەنیەکان لابردراون و چەندین ماڵ و بینا و دوکان کە بۆمبڕێژکرابوون پاكکراونەتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500