هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانیەکانی عێراق دەیان جەنگاوەری داعش دەکەنە ئامانج لە سنوری سوریا

فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەرسیۆنەکانی عێراق سێشەممە (8 کانونی یەکەم) رایگەیاند کە فرۆکە جەنگیەکانی عێراق دوێنێ دەیان جەنگاوەری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کردە ئامانج کە بە زۆری جەنگاوەری بیانی بوون لە نزیك سنوری سوریا.

فەرماندەییەکە پشتڕاستیکردەوە کە هێرشە کوشندەییەکانی ناوچەی قەیم لە رۆژئاوای وڵاتەکەدا ئەنجامدراوە لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراق.

فەرماندەییەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دوپاتیکردەوە کە هێزی ئاسمانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە لە ناوچەی قەیمی ژێردەستی داعش رۆژی چوارشەممە، و رایگەیاند کە حەشارگەیەکی نهێنیان کردە ئامانج کە لەلایەن ئەندامانی داعش بەکاردەهات.

راگەیەندراوەکە وتی کە هێرشی یەکەم سەعات 9 بەیانی ئەنجامدراوە و کە خانویەکی دوقاتی کردە ئانج کە 25 جەنگاوەری داعشی تێدابوو کە بەزۆری بیانیبوون و پێدەچوو خۆکوژ بن، کە سەرپەرشتی دەکران لەلایەن جەنگاوەرێك بەناوی ئەبو مەیسان قەوقازی (خەڵکی قەوقاز).

راگەیەندراوەکە وتی کە هێرشێکی تر لە سەعات 9:55 بەیانی ئەنجامدراوە، کە بینایەکی کردە ئامانج کە 30 بۆ 40 جەنگاوەری داعشی تێدابوو، کە بەزۆری بیانی بوون.

بەرپرسانی عێراق، لەنێویاندا سەرۆکی پەرلەمان سەلیم جبوری، چوارشەممە رایگەیاند کە چەندین خەڵکی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون لە هێرشێکی ئاسمانیدا دژی مارکێتێك لە قائم.

فەرماندەییکە رەتیکردەوە کە هێرشەکە هیچ مارکێتێکی کردبێتە ئامانج و وتی کە تەقینەوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعشەوە بووە کە بەهەڵە تەقیوەتەوە یان داعش تەقاندویەتەوە بۆ مەبەستی پروپاگەندە.

ئاژانسی ئەعماق، کە پروپاگەندەی داعش بڵاودەکاتەوە، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە لە درەنگانی چوارشەممە کە دیمەنی پەشێوی ناوچەی مارکێتەکە پیشاندەدات، و لاشەکان لە سەر شەقامەکە کەوتون و بریندارەکان تیماردەکرێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500