هه‌واڵه‌كانی عێراق

توێژینەوەیەك: زەوی بەراوی سوریا نیوە بووە بەهۆی جەنگەوە

جەنگی سوریا و ژمارەی زۆری ئاوارەکان بووەتە هۆی گۆڕانکاری گەورە لە بەکارهێنانی ئاو و شێوازی بەکارهێنانی زەوی کشتوکاڵی، بەگوێرەی داتای شیکارییەکی بێوێنەی سەتەلایتی کە دووشەممە (5 کانونی یەکەم) بڵاوکرایەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری کاروباری ئاکادیمیای نیشتمانی زانستەکان دابڵاوکراوەتەوە، کە گۆڤارێکی هەمەجۆری زانستییە، دەڵێت کە زەوی بەراو بە رێژەی %47 کەمی کردووە لە 2013- 2015 دا.

توێژینەوەکە کە لە ژێر چاودێری زانکۆی ستراتفۆرد لە کالیفۆرنیا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: "راکردنی ئاوارەکان بووەتە هۆی کەمبوونێکی زۆر لە کشتوکاڵکردن و بەکارهێنانی ئاودێریدا لە سوریا."

لێکۆڵینەوەکە تەرکیزدەکاتە سەر روبارە ئاوەکانی یەرموك-ئەردەن، کە سوریا، ئەردەن و ئیسرائیل بە هاوبەشی بەکاریدەهێنن.

لەبەرئەوەی بارودۆخەکە زۆر سەختە بۆ توێژینەوە لە سوریا، توێژەر جیم یون بڕیاریدا کە وێنەی سەتەلایتی بەکاربهینێت بە پشتبەستن بەرنامەی گوگڵ ئێرس.

وێنە پێکەوەلکێنراوەکانی 11 روبەری گەورەی ئەستێلکی ئاوی سەر رووی زەوی لەو حەوزەدا پیشانیدەدات کە ئەستێلکە ئاویەکان بە رێژەی %49 کەمبوونەتەوە.

لەهەمانکاتدا، کەمی رێژەی سەوزایی کە لە ئاسمانەوە دیارە پیشانیدا کە زەوی بەراو لە ناوچەکەدا بەرێژەی %47 کەمیکردووە.

پڕۆفیسۆر لە کۆلێژی زانستەکانی زەوی، وزە و ژینگە لە زانکۆی ستراتفۆرد، دکتۆر مارك مولەری، لێکۆڵەر لە تاقیگەی ستیڤن گۆرەلیك، وتی: "ئەمە یەکەم جارە کە بتوانین لە دورەوە لێکۆڵینەوەیەكی گەورە بکەین لە ناوچەیەکی جەنگی کە بەڕاستی هۆکارەکانی نێوان جەنگ و سەرچاوەکانی ئاو بسەلمینێت."

مولەر وتی: "کاریگەرییەکان زۆر بەهێزن، زۆر ئاسان بوو دەستبەجێ بیانبینین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500